1 KSS لە پۆڵسەوە، ئەوەی نە لەلایەن خەڵک و نە بەهۆی مرۆڤێکەوە نێردراوە، بەڵکو لەلایەن عیسای مەسیح و خودای باوکەوە، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، BSB BSB: Paul, an apostle—sent not from men nor by man, but by Jesus Christ and God the Father, who raised Him from the dead—
2 KSS هەروەها هەموو ئەو برایانەی لەگەڵمدان، بۆ ئەو کڵێسایانەی لە گەلاتیان: BSB BSB: and all the brothers with me, To the churches of Galatia:
3 KSS با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت، BSB BSB: Grace and peace to you from God our Father and the Lord Jesus Christ,
4 KSS ئەوەی لە پێناوی گوناهەکانمان خۆی بەخشی، تاکو بەگوێرەی خواستی خودای باوکمان، لەم دنیایە خراپەی ئێستا ڕزگارمان بکات. BSB BSB: who gave Himself for our sins to rescue us from the present evil age, according to the will of our God and Father,
5 KSS هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین. BSB BSB: to whom be glory forever and ever. Amen.
7 KSS مزگێنییەکی دیکە بوونی نییە، بەڵکو هەندێک کەس دەیانەوێت سەرتان لێ بشێوێنن و پەیامی مزگێنیی مەسیح بگۆڕن. BSB BSB: which is not even a gospel. Evidently some people are troubling you and trying to distort the gospel of Christ.
9 KSS وەک پێشتر پێمان گوتوون ئێستاش پێتان دەڵێمەوە: ئەگەر کەسێک مزگێنییەکی پێدان جگە لەوەی پەسەندتان کردووە، با نەفرەتی لێ بێت. BSB BSB: As we have said before, so now I say again: If anyone is preaching to you a gospel contrary to the one you received, let him be under a curse!
10 KSS ئایا ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک هەوڵ دەدەم، یاخود ڕەزامەندی خودا؟ یان ئایا داوای ئەوە دەکەم خەڵک ڕازی بکەم؟ ئەگەر هەتا ئێستا خەریکی ڕازیکردنی خەڵک بوومایە، ئەوا نەدەبوومە بەندەی مەسیح. BSB BSB: Am I now seeking the approval of men, or of God? Or am I striving to please men? If I were still trying to please men, I would not be a servant of Christ.
11 KSS پێتان دەڵێم، خوشکان، برایان، ئەو پەیامەی ئینجیل کە جاڕم بۆی داوە، لە مرۆڤەوە نییە. BSB BSB: For I want you to know, brothers, that the gospel I preached was not devised by man.
12 KSS لە کەسیشم وەرنەگرتووە و فێریش نەکراوم، بەڵکو بە ئاشکراکردنی عیسای مەسیح وەرمگرتووە. BSB BSB: I did not receive it from any man, nor was I taught it; rather, I received it by revelation from Jesus Christ.
14 KSS لە جولەکایەتی پێش زۆربەی خەڵک کەوتم لە نەوەی خۆم، زۆر دڵگەرمتر بووم لەوان بۆ دابونەریتی باوکان. BSB BSB: I was advancing in Judaism beyond many of my contemporaries and was extremely zealous for the traditions of my fathers.
15 KSS بەڵام کاتێک خودا کە لە سکی دایکمەوە تەرخانی کردم، بە نیعمەتی خۆی بانگی کردم، خۆشحاڵ بوو BSB BSB: But when God, who set me apart from my mother’s womb and called me by His grace, was pleased
16 KSS کوڕەکەی لە مندا دەربکەوێت، تاکو لەناو نەتەوە ناجولەکەکاندا مژدە بدەم. لەو کاتەدا دەستبەجێ ڕاوێژم بە کەس نەکرد، BSB BSB: to reveal His Son in me so that I might preach Him among the Gentiles, I did not rush to consult with flesh and blood,
17 KSS سەرنەکەوتمە ئۆرشەلیم بۆ لای ئەوانەی پێش من نێردراو بوون، بەڵکو ڕۆیشتم بۆ عەرەبستان و دیسان گەڕامەوە دیمەشق. BSB BSB: nor did I go up to Jerusalem to the apostles who came before me, but I went into Arabia and later returned to Damascus.
20 KSS خودا دەزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم درۆ نییە. BSB BSB: I assure you before God that what I am writing to you is no lie.
21 KSS دوایی چوومە هەرێمەکانی سوریا و کیلیکیا، BSB BSB: Later I went to the regions of Syria and Cilicia.
22 KSS بەڵام هێشتا لەلای کڵێساکانی یەهودیا کە سەر بە مەسیحن بە ڕوخسار نەناسراو بووم، BSB BSB: I was personally unknown, however, to the churches of Judea that are in Christ.
23 KSS تەنها بیستبوویان: «ئەوەی جاران ئێمەی دەچەوساندەوە، ئێستا مژدەی ئەو باوەڕە دەدات، کە جاران لەناوی دەبرد.» BSB BSB: They only heard the account: “The man who formerly persecuted us is now preaching the faith he once tried to destroy.”
24 KSS ئیتر بەهۆی منەوە ستایشی خودایان دەکرد. BSB BSB: And they glorified God because of me.